لە قەزایەكی سەر بە پارێزگای دهۆك گەنجێك كوژرا و وتەبێژی پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كۆنی نێوان دوو بنەماڵەوە بووە.
موقەدەم هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای سێمێل-ی سەر بە پارێزگاری دهۆك بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێک بەناوی (پاشا مەحمود- تەمەن 32 ساڵ) بە گولە كوژرا.
وتیشی: “لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا کێشەی دوژمنداری هەیە و ڕووداوەكەی ئەمڕۆش کاردانەوەی ئەو كێشەیەیە”.
وتەبێژەكەی پۆلیس ئەوەشی ڕونكردەوە، بكوژەكە دەستگیرنەكراوە، بەڵام ناسراوە و لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.