كازمی لەڕێی تۆتاڵی فەڕەنسی-یەوە دەیەوێت پەرە بە گازی سروشتی بدات

كازمی لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ-ی فەڕەنسی لە بەغداد كۆبووەوە، باس لە وەبەرهێنان لە بواری گازی سروشتی بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی کارەبا کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم، مستەفا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە پاتریک بۆیانیە، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ-ی فەڕەنسی كرد، بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی دیدارەکە کە وەزیری نەوتی عێراق ئامادەبووە، باس لە هەنگاوەکانی پەرەپێدانی هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ لە بواری نەوت و گاز و وەبەرهێنان لە بواری گاز بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی کارەبا کراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لای خۆیەوە، پاتریک بۆیانیە سوپاسی کازمی کردووە بۆ ئەو دیدارە و جەختی لە ئامادەیی کۆمپانیاکەیان كردووەتەوە بۆ وەبەرهێنان لە بواری نەوت.

کۆمپانیای تۆتاڵ یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی فەڕەنسا، کە لە بواری نەوت و وزە کار دەکات.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا ناوچەكانی ئەوروپا بۆ سەوز و زەرد و سوور دەگۆڕێت

بابەتی دواتر

بەغداد.. بازرگانێكی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share