ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم بڵاوكرایەوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا چاكبوونەوە لە پەتاكە نزیكەی سێ هێندەی توشبووانە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێنج هەزار و 748 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 260 توشبوو تۆماركراون.
زۆرترین توشبوو لە دهۆكە بە 187 حاڵەت، دوای ئەو سلێمانی دێت بە 42 حاڵەت.
هەر لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 773 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 164 هەزار و 711 توشبوو، لەو ژمارەیە 149 هەزار و 62-یان چاكبوونەتەوە، چوار هەزار و 211 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 438 توشبوو لەژێر چارەسەردان.