هەولێر.. هاوڵاتییەک لە بەنداوی سماقوڵی خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کۆیە ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی سماقوڵی خنکا و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمەکەی دەرهێنرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی لە بەنداوی سماقوڵی خنکاوە شارەزایی لە مەلەکردندا نەبووە ئەوەش هۆکاری خنکانەکەی بووە.

سەبارەت بە ناسنامەی کەسە ئاشکرایکردووە، کەسەکە ناوی (دێدەوان صباح محەمەد)ە و تەمەنی 18 ساڵە دانیشتووی سەیداوەیە و پیشەی کاسبە.

ڕاشیگەیاندووە، “کارمەندانمان لە تیمی مەلەوان (غەواس) توانیان بە کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکەی بدۆزنەوە”

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی داوا لە هاوڵاتییانیش دەکات بۆ سەلامەتی گیانتیان دوورکەونەوە لە مەلە کردن بۆ ئەوەی گەشتێکی سەلامەت ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

بابەتی دواتر

لە 2020دا بەهۆی ناکۆکییەکانەوە لەهەر چرکەیەکدا هاوڵاتییەک ئاوارە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share