سەرەڕای زۆری قوربانییەکانیان فەڵەستینییەکان ئاهەنگ دەگێڕن

سەرەڕای ئەوەی 232 فەڵەستینی لە گرژییەکانی ئەمدواییەی شەڕی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل کوژراون، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست فەڵەستینییەکان ئاهەنگیان گێرا.

ئامارەکانی جەنگی 11 ڕۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەوە ناسەلمێنن، کە یەکێک لەو لایەنانە براوەی جەنگەکە بێت، بەڵام حەماس و بەشێک لە فەڵەستینییەکان پێیان وایە زۆری ڕێژەی ئاڕاستەکردنی موشەکەکان و بڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئیسرائیل، جۆرێکە لە سەرکەوتن.

لەماوەی 11 ڕۆژی شەڕدا بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسانی تەندروستیی غەززە 232 کەس لە نێوانیاندا 65 منداڵ لە غەززە کوژراون و 12 کەسیش لە ئیسرائیل بە موشەکی حەمسا کوژراون.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشیی ئیسرائیل بە زۆرینەی ئاگربەستی ڕاگەیاند، وەک دەردەکەوێت ئاگربەستەکە لەلایەن حەماسیشەوە پێشوازی لێکراوە و میسریش وەک نێوەندگیر لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدایە.

دوای ئاگربەستەکە ئەنتۆنیۆ گوترێس، سكرتێرى گشتیى نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حەماس و ئیسرائیل کرد، دەست بە ئاگربەستەکەوە بگرن و وڵاتانی جیهانیش هاوکاری فەڵەستینییەکان بکەن، بۆ تێپەڕاندنی ئاسەوارەکانی جەنگ.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 40 ملیار دیناری گەنمی جوتیاران ئامادەیە و نرخی ئەمساڵی گەنمیش دیاریکراوە

بابەتی دواتر

پەکەکە دەڵێت تورکیا چەکدارانی لە لیبیاوە دەگەڕێنێتەوە بۆ سنورەکانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share