لوبنان.. كۆمەڵێك زیندانی هەڵهاتن و پێنجیان لە ڕوداوێكدا مردن

دەرگای زیندان

ژمارەیەك بەندكراوی بەندینخانەیەكی لوبنان هەڵهاتنێكی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا، بەڵام لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا پێنجیان گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی نیشتیمانی میدیای لوبنان ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، ڕوداوی هەڵهاتنی بەندكراوان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندینخانەی بعەبدا ڕوویداوە، پاش ئەوەی هێرشیان كردوەتەسەر كارمەندانی پۆلیس و دەرگای زیندانەكەیان شكاندووە.

ڕونیشیكردەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان شوێن بەندكراوە هەڵهاتووەكان كەوتوون، ئەو ئۆتۆمبێلەی بەندكراوان دەستیان بەسەردا گرتووە بۆ هەڵهاتنەكەیان بەر درەختێك كەوتووە و بەهۆیەوە پێنج-یان گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیكەش برینداربوون.

لە ڕوداوەكەدا نزیكەی 70 بەندكراو و ڕاگیراو هەڵهاتوون، بەڵام دوای گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنییەكان و گەمارۆدانی ناوچەكە 20یان دەستگیركراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکارەکانی دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و ئێراندا گەیشتووەتە کۆتایی

عێراق و ئێران ڕێکارەکانیان بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لەنێوانیاندا تەواوکردووە، بە وتەی هەردوولا، بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەپێی…
Total
0
Share