لە دوو تێکهەڵچوونی چەکداریدا لە نێوان مهاباد و بۆکان 7 کەس کوژراون

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان شاری مهاباد و بۆکاندا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویانداوە و بەهۆیەوە 7 کەس کوژراون.

تێکهەڵچوونەکە لە نێوان حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی ئیتڵاعات ڕوویداوە، لە کۆی پێکدادانەکاندا پێنج ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بەپێی زانیاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەوانە هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی بۆکان بۆ مهاباد لە نزیک گوندی (قەرەبڵاغ) تێکهەڵچوونی چەکداری ڕویداوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

دوای ئەم ڕووداوە، لە نزیک هەمان ئەو گوندە، هێزەئەمنییەکانی سەربە ئیتڵاعاتی ئێران دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە و دوو کەس کوژراون و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندار بووە.

هەر لەو تێکهەڵچونانەدا ئەفسەرێک و ئەندامێکی سوپای پاسداران خەڵکی شاری میانداون کوژراون.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەدا سایتی فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڤیدیۆی پێشمەرگەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە چوونەتە ناو گوندەکانی بانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
Total
0
Share