ئومێد خۆشناو: ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی چوار هەزار دوکانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر 227 دوکان سووتاون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێوشوێنەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەدرێت، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە پێکهێنراوە، دڵنیایی بە هاوڵاتییان و رای گشتی دەدەین هۆکارەکان هەرچیەک بن رادەگەیەندرێن.

ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد، دوکاندارانیش کەمتەرخەمن لەچەند روویەکەوە، هاتنە پێشەوەی دوکانەکان، زیادەڕەوییەکان بە دانانی مێزی زۆر و  داپۆشینی دوکانەکانیان بە پەردە.

شەوی 5ی نیسانی 2024 لە بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر ئاگر کەوتەوە، و 227 دوکان سووتان و 132 کەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد کە 52 ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندبوو

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لەڕێگەی‌ یارییە ئەلیكترۆنییەكانەوە بڕە پارەیەکی زۆریان لە هاووڵاتییەک سەندووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پێبژاردنی نەبەستنی ماسک، دانانی پرسە و بۆنەکان ڕونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند کە سزای پێبژاردن لەبەرامبەر نەبەستنی ماسک، دانانی…
زیاتر ببینە

‏”هێز بۆ توركمان دروستبكرێت”‏
ئایدن مەعروف: داوامانكردووە لە دەنگدانی تایبەتدا دەنگ بە كۆتاكان نەدرێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، داوایانكردووە ڕێگە نەدرێت لە دەنگدانی…
Total
0
Share