شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو تەمومژ دروستدەبێت شۆفێران ئاگاداربن

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینیدەکات، درەنگانی ئەمشەو تەمومژێکی چڕ دروستببێت و هۆشدارییش بە شۆفێران دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، درەنگانی ئەمشەو تەمومژ دروستدەبێت و تاوەکو کاتژمێر 8 بۆ 9ـی بەیانیی سبەی یەکشەممە بەردەوامیی دەبێت.

بە چەند خاڵێکیش، هۆشداری دەداتە شۆفێران، لەوانە:

1- بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

2- خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە.

3- رێگەکانی دەرەوەی شار و ناوچە شاخاوییەکان بەکارمەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی غاز مەترسییەکی جدییە و دەبێت رێکاری باشتر بۆ بەکارهێنانی دابنرێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەی تانکیی غاز دەدات و بە مەترسییەکی جددی ناویدەبات، ڕایگەیاندووەە، “دەبێت…
Total
0
Share