هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی حزبەکانی دیموکرات بەردەوامی هەیە

لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا پرسی یەکگرتنەوەی حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) پرسێکی گەرمبووە و ئەمڕۆ لە پلینۆمی (حدک) جەختی لەسەر کراوەتەوە.

ئەمڕۆ 20ی ئایار پلینیۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، کە ئەوان دەستپێشخەر بوون لە هەوڵی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان.

ڕاگەیەندراوی کۆتایی پلینیۆمەکەی حزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ” هەر لە سەرەتاوە دەستپێشخەری یەکبوون بووە و لە هەمان کاتدا بە بەردەوامی بە هەست و بە  مەسئولییەت و جیدییەتەوە کاری بۆ یەکگرتنەوە کردووە، پلینیۆم دەفتەری سیاسیی ڕاسپارد لە بەدواداچوونی ئەم کارە بەردەوام بن”.

لای خۆیانەوە پێشتر مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاندووە، ” ئێمە لەسەر یەکگرتنەوە هەندێک بڕیاری تازەمان داوە، سەرەڕای ئەوە، لە سەر هەندێک خاڵ ناکۆکی هەیە، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە دانیشتنەکان بە چڕی بەردەوام بێت”.

هەردوو حزبی (حدکا) و (حدک) خۆیان بە خاوەنی مێژووی حزبی دیموکراتی کوردستان دەزانن و دوای 60 ساڵ لە خەباتی ئەو حزبە لە ساڵی 2006 دا حزبی دیموکراتی کوردستان، بەیاننامەی خۆی وەک حزبێکی سەربەخۆ خوێندەوە و دوو کەرتبوونی حزبی دیموکراتی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

مەرجەکانی ئەو 20 شوێنەی کە عێراق بۆ دروستکردنی بنکەی ئەتۆمی دیاریکردوون

بابەتی دواتر

ئێران ئامادەیە هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە بگەڕێنێتەوە نەخۆشخانەکانی خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share