نوخشە ناسیح: لە هیچ قۆناغێکدا یەکێتی هەڵەبجەی بەجێنەهێشتووە

نوخشە ناسیح ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی لە هیچ قۆناغێکدا یەکێتی هەڵەبجەی بەجێنەهێشتووە و مێژوو شاهیدی ئەوە دەدات.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەبات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، مێژوو شاهیدی دەدات، کە یەکێتی لە سەردەمانێکدا کە حکومڕانی هەر نەبووە، هەڵەبجەی بەجێنەهێشتووە.

وتیشی، یەکێتی لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵ هەڵەبجەدا بووە، ئێستاش لە قۆناغی نوێی حکومڕانیدا بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بافڵ و بەڕێز قوباد تاڵەبانی، تا ئەم ساتەش ڕێنوێنیکاری ئێمەن و هاوکارمانن لە زیاتر بەرەوپێشبردنی پارێزگاکەمان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێم بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share