شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەریی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکانمان کردووە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لاوازدەبێت”.
دەشڵێت، ئەمڕۆ بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی ساردی لاواز بۆ ناوچەکانمان پلەکانی گەرمی بەراورد بە رۆژانی رابردوو 6 بۆ 7 پلە دابەزیون و رۆژی شەممەی داهاتوو 5ی مانگ دووبارە بارستەهەوایەکی دیکەی ساردی لاواز روودەکاتە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەش هەیە.
پشتیوان پێنجوێنی، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئیدارەی راپەڕین، شاری سلێمانی، بەشێکی ناوچە جیاجیاکانی سنووری هەڵەبجە، باکووری گەرمیان و کەرکوک لە رۆژی یەکشەممە 6ی مانگ بای باکوور چالاکدەبێت.