پێشەوا هەورامانی: لە ماوەیەکی نزیکدا لیستی مووچەی ئەم مانگە بۆ بەغداد دەنێرین

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا لیستی مووچەی ئەم مانگە بۆ بەغداد دەنێرین.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “حکومەتی عێراق بەبێ هیچ هۆکار و بیانوویەک مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستانی دواخست”.

وتیشی، ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد داوە و هەروەها لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا لیستی مووچەی ئەم مانگەش بۆ بەغداد دەنێرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share