یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاری پاشەكەوتی موچەی ڕەتكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاری حكومەت و وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و بە “بڕیارێكی نایاسایی و زێدەڕۆیی بۆ سەر مافی فەرمانبەران” هەژمارى دەكات.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، باری بژێوی هاوڵاتییان بەگشتی و موچەخۆران بەتایبەتی بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت بەهۆی دواكەوتنی موچە بۆ ماوەی دوو مانگ، سەرەڕای ئەوەش حكومەت ڕایگەیاندوە كە موچەی پێنج مانگی ئەمساڵی 2020ی بەیەكجاری ڕاگرتووە.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو ئەو بڕیارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی ڕەتدەكاتەوە و بە “بڕیارێكی نایاسایی و زێدەڕۆیی بۆ سەر مافی فەرمانبەران هەژماری دەكات”.

هەڵوێستەكەی ئەو حزبە ئەمڕۆ لەمیانەی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی جێبەجێكردن (سەركردایەتی)دا بوو.

بەپێی میدیاكانی حزبەكە كۆبونەوە جەختی كردوەتەوە لەوەی پێویستە حكومەت بەزووترین كات كێشەی موچە چارەسەربكات و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشی بكات.

 

بابەتی پێشتر

'پەڕەی سپی'ی كازمی گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران

بابەتی دواتر

توركیا.. 44 كەس بەهۆی ژەهراویبوون بە 'مەی ساختە' گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share