ستافی پزیشکی مارادۆنا سزای زیندانی هەمیشەیی دەدرێن

حەوت کەس لە کەیسی گیانلەدەستدانی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی ئەرجەنتین خراونەتە بەردەم لێکۆڵینەوە، ئەگەرهەیە زۆرینەیان سزای زیندانیکردنی هەمیشەییان بەسەردا بسەپێنرێت.

ئاژانسی “فرانس پرێس” ئاشکرایکردووە، کە ستافی پزیشکی سەرپەرشتیاری مارادۆنا، لەنێوانیاندا دکتۆر لیۆپۆڵدۆ لوکی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەری لەسەریدا بۆ ئەنجامداوە، لەگەڵ ئۆگۆستینا کۆساتشۆڤی پزیشکی دەروونی و کارلۆس دیازی شارەزای بوارە دەروونییەکان، خراونەتە بەردەم لێکۆڵینەوەکانی دادگای سان ئیسیدۆ و ئەگەرهەیە هەریەکەیان لە نێوان هەشت بۆ 25 ساڵ سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنرێت.

بەپێی ئەو داتایانەی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە لە پەڕاوێکی (70) پەڕەییدا پێشکەشی دادوەری گشتیان کردووە، ستافی پزیشکی سەرپەرشتیاری مارادۆنا کەمتەرخەمبوون لە چارەسەرکردنی.

بەپێی راپۆرتەکە، دکتۆر لوکی و هاوکارانی مارادۆنایان داوەتە دەست قەدەری مردن، تەنانەت لە کۆتا ڕۆژیدا 12 کاتژمێر بەر لە مردنی بە ئازارەوە ناڵاندوویەتی و  سسستی دایگرتووە، بەڵام ئەوان گرنگی ئەوتۆیان پێنەداوە.

حەوت پزیشکی سەرپەرشتیاری ئەفسانەکە، لە ئێستادا خزێنراونەتە بەردەم دادگا، بەبڕیاری دادوەری باڵا بۆیان نییە ڕوو لەدەرەوەی وڵاتبکەن، تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە یەکلاییدەبێتەوە.

تەنانەت ئاماژەکراوە، کە مارادۆنا لە کۆتا ڕۆژگارەکانیدا خواردنەوە کحولییەکان و ماریجوانای بەکارهێناوە، سەرپەرشتیارە پزیشکییەکانی ڕێگرییان لێنەکردووە.

بابەتی پێشتر

عێراق هەنگاو بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی دەنێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی ئەوروپا لە ڕەوشی كورد لە توركیا نیگەرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share