توڕەبوونی ڕۆناڵدۆ بابەتی گەرمی ڕۆژنامەکانە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پێش تەواو بوونی یارییەکەى مانچستەر یونایتد و تۆتنهام بە چوار خولەک یاریگاى جێهێشت.

جێهێشتنی یاریگاى ئۆڵدترافۆرد پاش ئەوە هات کە تین هاگ بەشداری یارییەکەى پێنەکرد و تا کۆتایی لەسەر کورسی یەدەگ داینابوو.

رۆناڵدۆ کە زانی تین هاگ نیازی نییە بەشداری پێبکات، دەستبەجێ یاریگاى جێهێشت و چووە ژوری خۆگۆڕین.

بە پێی ڕاگەیاندنەکان، لە ژووری خۆگۆڕینیش نەماوە و لەوێوە بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوتووە.

پاش یارییەکە تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند: بینیومە کە ڕۆناڵدۆ ڕۆیشتوە بەڵام دواتر چارەسەری دۆخەکە دەکەم، ئێستا کاتی ئەوەیە چێژ لە بردنەوەکەمان بەسەر بەرین.

مانچستەر یونایتد بەو بردنەوەیە سەرکەوتنی بۆ پلەى پێنجەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا مسۆگەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share