یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.

عومەر محەمەد ئەمین بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بۆ خوێندکارانی قۆناغی پۆلە کۆتاکان لەبەرئەوەی پرسیاری تاقیکردنەوەکان گشتییە بە خۆشحاڵییەوە لە کۆی 219 خوێندنگا 151 خوێندنگایان دەوامیان کردووە، بۆ ئەوان لە سبەینێوە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات، بەڵام بۆ پۆلی نۆ تەنها 33 خوێندنگە دەستیانپێکردووەتەوە”.

باسیلەوەشکرد، بۆ ئەو خوێندنگانەی کە تا ئێستا نەکراونەتەوە، هەوڵمانداوە لەم ماوەیەدا لەوانەش دەوام دەکرێتەوە، هەرکاتێک دەرگای هەموو خوێندنگەکان کرانەوە، ئەو پلانەی ئامادەمانکردووە بۆ ئەو ماوەی خوێندنە کە ماوە پێشکەش بە وەزارەت دەکەین بۆ ئەوەی ئەوانیش دیراسەی بکەن و فەرمانی وزاری بۆ دەربکەن.

ئاشکراشیکرد، ناتوانین بڵێین دۆخەکە ئاساییە، بەڵام دەتوانین ساڵی خوێندن تەواوبکەین، کەمێک دەوام درێژدەکەینەوە و پرۆگرامەکانیش کەمدەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەرکرد. وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share