لیڤەرپوڵ دێربی بردەوە

لە هەفتەى نۆیەمی خولی ئینگلتەرا یانەى لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى ئیڤەرتۆنی کرد.

تا پێش کارتە سورەکە کە لە خولەکی 37 ئاشلی یۆنگ دەرکرا پێی، ئیڤەرتۆن دەیتوانی رکابەری لیڤەرپوڵ بکات

بەڵام دواى ئەو کارتە سورە دۆخی یارییەکە گۆڕا، لیڤەرپوڵ کۆنترۆڵی یارییەکەى گرتە دەست و بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

هەردوو گۆڵەکە محەمەد سەڵاح تۆماریکرد.

بەوەش لیڤەرپوڵ کۆی خاڵەکانی بۆ 20 خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی پیشەنگی پریمەرلیگی گرت.

محەمەد سەڵاحیش کۆی گۆڵەکانی بۆ پێنج گۆڵ بەرزکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share