شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد

درەنگانی شەوی ڕابردوو ‌دەنگی تەقینەوە لە شاری ئامادی باکووری کوردستان بیستراوە، دواتر ئەوە ئاشکرا کرا، کە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد.

میدیاکانی پەکەکە لەبارەی هێرشەکەوە بڵاویانکردەوە، لە شاری ئامەد، دوای ئەوەی دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە، دەرکەوت هێرشکراوەتەسەر ناوەندی فەرماندەیی هەشتەمی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا.

ئاماژەشیان بەوەکردووە، کە دیمەنە ڤیدیۆییەکانی ڕووداوەکە نیشانیدەدەن بەر لە تەقینەوەکە دەنگی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترێت.

میدیاکانی پەکەکە ئاشكراشیانكرووە، لەدوای دوو تەقینەوەکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر لەناو فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد بیستراوە، سوپای توركیا ڕێگاکانی ئەو ناوچەیەی داخستووە و هاتوچۆی قەدەغەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لێدوانەكانی ئەردۆغان هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە سەرۆکی حکومەت داوای گەڕاندنەوەی داهاتی سلێمانی کردبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share