كاتی سەردانی شاندە تەكنیكیيەكەی هەرێم لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران وەستاوە

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو شاندە تەكنیكیەكەی هەرێم سەردانی بەغداد بكات، لەبارەی پرسی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم.

د.یوسف گۆران، ڕاوێژكاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە كۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وادەی سەردانیكردنی شاندی هەرێم بۆ بەغداد یەكلایی دەكرێتەوە.

وتیشی، “ڕەنگە كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو، شاندەكە سەردانی بەغداد بكات، لە بارەی پرسی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد”.

لەبارەی ئەوەی كە ئایا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندەكە دەچێتە بەغداد، یوسف گۆران ڕونیكردەوە،”تا ئێستا دیار نیە”.

31 ی ئازار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی پەسەندكرد، بە گوێرەی ماددەی 11ی پرۆژە یاساكە، كە تایبەتە بە هەرێمی كوردستان، دەبێت هەرێم ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەستبكات، لە بەرامبەریشدا حكومەتی ناوەندی نۆ تریلۆین و 500 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكات.

بابەتی پێشتر

بەفەرمی.. تێر شتیگن بەشداری یورۆی 2020 ناکات

بابەتی دواتر

(بەڤیدیۆ) ماڵئاواییە لە یوڤانتۆس؟ کریستیانۆ ئوتۆمبێلەکانی بۆ شوێنێکی نادیار بارکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
Total
0
Share