بڕیارێکی ئیلۆن مەسک نزیکەی %10ی نرخی بیتکۆین دێنێتە خوارەوە

ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای تێسلا-ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، کە دووەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانە، ڕایگەیاند، چیدیکە کۆمپانیاکەی دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکەی قبوڵ ناکات، بەهۆی مەترسیی پرۆسەكانی هەڵگرتن و گواستنەوەی دراوەكە لەسەر ژینگە.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بڕیارەی ئیلۆن مەسک لە ڕێگەی تویتەرەوە، بەیانیی ئەمڕۆ نرخی دراوی ئەلکترۆنیی بیتکۆین نزیکەی 10%ی نرخەکەی لەدەستدا.

کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر رێگەیدا بە کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بە بەكارهێنانی بیتكۆین.

ڕەزامەندیی کۆمپانیاکە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکە بە دراوی ئەلکترۆنیی بیتکۆین، دژ بوو لەگەڵ بانگەشەکانی کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی كەشوهەوا و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە، چونکە بتکۆین وەک یەکێک لە دراوە ئەلکترۆنییەکان هۆکارێکە بۆ پیسبوونی ژینگە، بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر کارەبا و وزەی قورس لە پرۆسەكانی پاراستن و گواستنەوەیدا.

مەسک ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پاڵپشتیی ئەو ڕایە دەکات سەبارەت بە مەترسییەکانی بیتکۆین بۆسەر ژینگە و “زۆترین بڕی دەردراوە گازییەکان دەکاتە ژینگەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە زۆر ڕووەوە بیرۆکەیەکی باشە و پێموایە داهاتوو بۆ ئەوان دەبێت، بەڵام ئەمە ناکرێت لەسەر حسابی ژینگە بێت”.

لە مانگی شوباتی ڕابردوودا کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند، بەبڕی 1.5 ملیار دۆلار بیتکۆینی کڕیوە، بەرلەوەی لە مانگی ئازاردا بەکارهێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکەی قبوڵ بکات، بەمەش نرخی دراوی بیتکۆینی بەڕێژەی 20% بەرزكردەوە.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا: بەهۆی چامپیۆنزلیگەوە پێیانوایە ڕاهێنەرێکی شکستخواردووم، بەڵام گرنگ پریمەرلیگە

بابەتی دواتر

هێرشی گروپە چەكدارەكان فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق دەكەنە خەڕەكەشكاو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرانەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share