جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرمینیا، لەگەڵ هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە کۆبوەوە و چەند پرسێكیان تاوتوێکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی و محەمەد عوبێد جەبر كۆبوونەتەوە، باسی دۆخی ڕەوەندی کوردی و عێراقی کرا لە ئەرمینیا، بڕیاردرا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەرمینیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕەوەندی کورد لەو وڵاتە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چۆنیەتیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کرا، لەو چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بەرپرسانی باڵیۆزخانەی عێراق خستەڕوو.