بێرنابیۆ یاریگای چانسی ڕیاڵ مەدریدە و خیانەت ناکات

ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کلاسیکۆی قۆناغی دووەمی لالیگا لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە ئەنجامدەدەرێت.

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی لالیگا، ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بەرشلۆنەی ڕکابەری مێژوویی دەکات.

ڕیاڵ مەدرید بە 66 خاڵەوە لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی خوولی ئیسپانیای گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ ئیشبیلییەی دووەمدا 10 خاڵە، هەروەها یانەی بەرشلۆنە بە 51 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدایە.

دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 123 یارییان کردووە، ڕیاڵ 68 بردنەوە و بەرشلۆنە 30 بردنەوەیان تۆمارکردووە، هەروەها لە 25 یاری لەم یاریگایەدا یەکسانبوون.

لەچێوەی یارییەکانی لالیگا، لەهەمان یاریگا 91 یارییان کردووە، ڕیاڵ 54 بردنەوە، بەرشلۆنە 22 بردنەوەیان تۆمارکردووە، لە 15 یارییشدا یەکسانبوون.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح: با ئەم نەورۆزە بکەینە ڕۆژی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی

بابەتی دواتر

تاڵیبان بە فەرمی ئاڵای ئەفغانستان دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share