بایدن و سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوا دەكات، سنورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر گه‌لەكەی دابنێت.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شەممە په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامداوه‌.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مه‌حمود عه‌باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییەكە‌دا، “باسی له‌و هێرش و كارە تاوانكارییانەی ئیسرائیل كردووە، كە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو به‌رامبه‌ر‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئەنجامیداوە”.

باسیلەوەشكردووە، سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین داوای له‌ جۆ بایدن كردووه‌، “سنورێك بۆ هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل دابنێت”.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، جۆ بایدن باسیلەوەكردووە، ئەمریكا كاری جدی بۆ هێنانه‌دیی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی ‌ناوچه‌كه‌ دەكات.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە، شەڕ و ڕوبەڕبونەوەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەزە بەردەوامی هەیە، بە گوێرەی ئامارەكانیش بەهۆی هێرشە موشەكییەكانی ئیسرائیلەوە، 146 هاوڵاتی فەڵەستینی كوژراون، هەروەها بەهۆی موشەكەكانی بزوتنەوەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسرائیل شەش هاوڵاتی ئەو وڵاتە كوژراون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لوتکەی کالچیۆی لە ئینتەر بردەوە و چاوەڕوانی کەوتنی ناپۆلییە

بابەتی دواتر

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران 592 کەس خۆیان کاندید کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار كۆچبەر لە كەناڵی ئینگلیزدا خنكان

پاسەوانی كەناراوەكانی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، دوای ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناڵی ئینگلیز، چوار كۆچبەر خنكان. پاسەوانی كەناراوەكانی فەڕەنسا رایانگەیاند،…
Total
0
Share