یاسایەکی نوێ کۆتایی بە بەفیڕۆدانی کات دەهێنێت

بەرپرسان لە خولی تۆپی پێی ئەمریکا بەنیازن ڕێسایەکی تەکتیکی نوێ بەکار بخەن، بە هۆیەوە هیچ یانە و یاریزانێک ناتوانن لە کاتی یاریکردندا کات بە فیڕۆ بدەن.

یاساکە دەڵێت، هەر یاریزانێک لەناو یاریگا و لە کاتی یاریکردندا بۆ ماوەی 15 خولەک وا خۆی دەربخات پێکراوە، یاخود تووشی پێکان بووە، ڕاستەوخۆ دەبێت لەلایەن تیمی تەندروستییەوە ببرێتە دەرەوەی یاریگا، لە دەرەوەی یاریگاش بۆ ماوەی سێ خولەک دەمێنێتەوە و ڕێگەی پێ نادرێت بگەڕێتەوە بۆ سەر یاریکردن.

بڕیاری ڕاگرتنی یاریزانان بۆ ماوەی سێ خولەک، واتای یاریکردنی یانەکەی بە 10 یاریزان بۆ ماوەی سێ خولەک دەگەیەنێت، کە ئەوەش تەکتیکی بەفیڕۆدانی کات لەلایەن هەندێک لە یانەکانەوە پووچەڵ دەکاتەوە، چونکە یاریزانان نایانەوێت لە ساتێکی هەستیاردا بە فێڵی پێکان یانەکەیان بخەنە دۆخێکی نەخوازراوەوە.

بابەتی پێشتر

پارتی بەشداریی حكومەتەكەی چێوەی هەماهەنگی دەكات

بابەتی دواتر

بۆچی بایرن دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی نابێت بۆ بەرشلۆنە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share