بە تۆمەتی درۆکردن ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا دەرکرا

دەرکەوت ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا، بەشێکی زۆری سیڤییەکەی هەڵبەستووە و خەریکی کۆکردنەوەی پارە بووە بۆیە بڕیاری دەرکردنی درا.

جۆرج سانتۆس، لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە بە 23 تاوانی گەورە تۆمەتبار کراوە لەوانە، ساختەکاری و قۆستنەوەی دارایی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، درۆکردن لە سیڤیدا، بەو هۆیەوە دەرکرا.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوێنێ 1ی کانوونی یەکەمی 2023 دەنگیدا بە دەرکردنی جۆرج سانتۆس، کە بووە شەشەم ئەندام لە مێژوودا لە کۆنگرێس دوورخرابێتەوە، دوای ئەوەی لیژنەی رەوشت راپۆرتێکی توندی لەسەر بڵاوکردەوە.

راپۆرتەکەی لیژنەی رەوشت، باس لەوە دەکات، کە چۆن جۆرج سانتۆس پارەی کەمپەینی هەڵبژاردنی بۆ خەرجیی خۆیی و کەسانی دیکە بەکارهێناوە.

لە سەرەتای ئەمساڵدا سانتۆس، لە دوو هەوڵی دەرکردن رزگاری بووبوو، کاتێک ئەندامانی کۆنگرێس نەیانتوانی پشتگیرییەکی پێویست لەلایەن کۆمارییەکانەوە بۆ دەرکردنی بەدەستبهێنن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سانتۆس لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا نزیکبوونەوەی دوورخستنەوەی خۆی بە “بارودۆخێکی بەدبەخت” ناوبرد، رەخنەی لە لیژنەی رەوشت گرت کە پەلەیان لە پرۆسەکەدا کردووە و راپۆرتەکەی بە بوختان و بێ وێنە لە زیادەڕەویکردن وەسفکرد.

سانتۆس تەمەنی 35 ساڵە، خەڵکی ویلایەتی نیویۆرکە، دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول لە ساڵی 2022 وەک ئەندامى کۆنگرێس هەڵبژێردرا.​

 

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ ئاستی مێژوویی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

كەسێك لە زاخۆ بە گوللـە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share