تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەكی هەرێم لەسەر هێرشكردنە سەر خێزانە هەولێرییەكە لە توركیا كاردانەوەی نەبووە

تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەكی فەرمیی هەرێمی كوردستان، هیچ كاردانەوەیەكی بەرامبەر بە هێرشكردنە سەر خێزانە كوردەكەی باشووری كوردستان نەبووە، كە لە توركیا لەلایەن چەند نەژادپەرستێكەوە بەردباران و بریندار كران.

دوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، خێزانێكی كوردی باشووری كوردستان، كە خەڵكی هەولێرن و بۆ گەشت لە تورکیا بوون، کاتێک ویستویانە بچن بۆ ئەنتاڵیا، لەسەر ڕێگای سەرەكیی شارۆچكەیەكی مێرسین، لەلایەن چوار تورکەوە ڕێگەیان پێگیراوە، سوكایەتییان پێكردوون و جنێویان بە كورد داوە، دواتر خێزانە كوردەكەیان بەردباران كردووە، پیاوی خێزانەكە و كوڕە 12 ساڵییەكەی برینداركراون، باوكەكە برینەكەی سەختبووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

نزیكەی 24 كاتژمێر بەسەر هێرشكردنە سەر خێزانە هەولێرییەكە  تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێك و دەسەڵاتە فەرمییە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، كاردانەوە و قسەیان لەسەر ئەو پرسە نەبووە.

بەڵام پارێزەرانی ئاماد ئەمڕۆ هەینی بە شاندێك گەیشتنە مێرسین، دەیانەوێت بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكەن و هاوكاریی خێزانە كوردەكە بكەن.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەکی بەریتانی: دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین بەرگریی جەستە بەهێزتر دەکات

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر لەبارەی هێرشكردنە سەر خێزانەكە لە توركیا: كردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر هاوشارییانمان قبوڵناكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share