ئیسرائیل لەماوەی 40 خولەکدا 450 موشەکی ئاراستەی غەززە کردووە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە نیوەشەوی ڕابردوودا لە ماوە 40 خولەکدا 450 موشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێکی جیاواز کردووە لە غەززە.

ئەفیگای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، 160 فڕۆکە لە شەش بنکەی جیاوازەوە بەشدارییان کردووە لە ئاراستەکردنی 450 موشەک و 150 شوێنیان کردووەتە ئامانج.

ئەدرەعی لە توێتێکدا دەڵێت، “ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو لێدانێکی بەهێزبوون بۆ ناوچەی بەرژەوەندییەکانی حەماس، کە دەکەونە ژێرزەمینەکان لە گەڕەکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی دەوروبەری غەززە”.

ئەو بەرپرسەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، لەهێرشەکانیاندا تونێلەکانی ژێرزەوییان کردووەتە ئامانج، لەکاتێکدا ئەو تونێلانە بۆ حەماس وەکو گەنجینەن، ئەوان بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر بۆردومانیان کردوون.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، تانك و زرێپۆشەکانی ئیسرائیل لە باکووری غەززە بڵاوکراونەتەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو تونێلانەی حەماس، کە لەژێرزەویدان و سوودیان لێوەردەگرێت.

لەگەڵ ئەوەی دەنگۆی ئەنجامدانی هێرشە زەمینییەكەش هەبوو، بەڵام سوپای ئیسرائسل ڕەتیكردەوە تا ئێستا هێرشی زەمینییان ئەنجامدابێت.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی بەهۆی چاککردنەوەی هێڵە نەوتییەکانی ئەمریکا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەرمینیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share