زیادکردنی ئاشکرا.. ڕیاڵ مەدرید پێش هەمووان کەوتووە

ئالابا لەلایەن جەندین یانەوە داواکراوە و ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی گرتووە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەکانی داڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسایی پێش سەرجەم یانە داواکارەکانی دیکە کەوتووە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پینی زاهاڤی و جۆرج ئالابا، لێپرسراوی کارەکانی داڤید ئالابا و باوکی لە هاوینی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا لەگەڵ چەندین یانەی گەورە سەبارەت بە گواستنەوەی بەرگریکارەکە دانوستاندنیان کردووە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید یەکەم ئۆفەری بەبڕی 11 ملیۆن یورۆ موچەی ساڵانە بۆ چوار وەرز پێشکەشکردووە، یانەکانی چێڵسی و پاریس سانت جێرمان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە، لیڤەرپوڵیش ئامادەنەبووە خواستەکانی باوکی ئالابا جێبەجێبکات کە 14 ملیۆنە، چونکە ئەگەر ئەم بۆندە بەو ژمارەیە واژووبکەن یاریزانی ناوبراو پێش محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ و ڤێرجیل ڤان دایک دەکەوێت و هاوسەنگی ژووری جلگۆڕینەکان لە ڕووی داراییەوە تێکدەدات.

بەهێزترین ڕکابەر یانەی مانچستەر سیتی-یە، کە ئەگەر هەیە 14 ملیۆن موچەی ساڵانە پێشکەشبکات بەبێ باج، یانەی بەرشلۆنەش لە ڕێگەی دوو کاندیدی سەرۆکایەتی یانەکەوە (لاپۆرتا و فۆنت) بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن بۆ دابینکردنی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکە.

ڕیاڵ مەدرید بڕی 11 ملیۆنی ساڵانەیان پێشکەشی ئالابا کردووە

بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاس، ڕیاڵ مەدرید لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە، باشترین بۆندی پێشکەشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی فەرمی نەکراوە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە مانگەکانی ئایار و حوزەیران بە ئەنجامێک بگەن.

چەند هۆکارێک هەن کە ڕیاڵ مەدرید پێشی ڕکابەرەکانی دیکە دەکەن، یەکێک لەوانە ڕووە داراییەکانە و پێشکەشکردنی 11 ملیۆن هیچ کێشەیەک لە ژووری جلگۆڕینەکان دروست ناکات، چونکە بنزیمە 15 و هازارد 14 و ڕامۆس 12 ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنن کە زیاترە لە موچەی تەرخانکراو بۆ ئالابا.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند بۆ پاراستنی هالاند دەرگا بۆ مانچستەر یونایتد دەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە هەرێم توشبوون بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە و مردنیش زیادی كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share