داواکاری گشتیی ئەمریکا، رایگەیاند، مادۆرۆ و هاوژینەکەی لە نیویۆرک دادگایی دەکرێن.
پامێلا بۆندی، داواکاری گشتیی ئەمریکا رایگەیاند، نیکۆلاس مـ.ـادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنزوێلا و سیلیا فلۆریس-ی هاوژینی لە دادگایەکی ئەمریکا لە نیویۆرک بە کۆمەڵێک تۆمەتی تاوانکاری تۆمەتبار کراون و دادگایی دەکرێن.
بۆندی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس دەڵێت، تۆمەتەکان بریتین لە پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تیـ.ـرۆری پەیوەست بە کەیسی ماددە هۆشبەرەکان، هاوردەکردنی کۆکاین، هەڵگرتنی چەک و ئامێری لەناوبەر و پلاندانان بۆ بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکانە دژی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو هاوسەرە رووبەڕووی “هێزی تەواوی دادپەروەریی ئەمریکا دەبنەوە لە دادگاکانی ئەمریکادا”.
لە بەیاننامەیەکی پەیوەندیداردا، بۆندی سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سوپای ئەمریکای کرد لەبەرامبەر “ئۆپەراسیۆنێکی ناوازە و سەرکەوتوو کە لە ئەنجامدا دوو بازرگانی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران”.