کەشتییەک بە 800 تووشبووی کۆرۆناوە لە بەندەری سیدنی لەنگەر دەگرێت

کەشتیی گەشتیاریی Majestic Princess بە 800 سەرنشینی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە بەندەری سیدنیی ئوستورالیا و لەنگەری گرت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای Carnival Australia ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردنەوە، کەشتیی گەشتیاریی Majestic Princess کە ماوەی 12 رۆژە دەستی بە گەشت کردووە، گەیشتووەتە بەندەری سیدنی، بەڵام سەرنشینەکانی دانەبەزیون.

كۆمپانیاكە دەڵێت، “کەشتییەکە زیاتر لە سێ هەزار گەشتیاری هەڵگرتووە، زیاتر لە 800 کەسیان لە کاتی گەشتەکەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لە ژوورەکانی خۆیاندا خۆیان کەرەنتین کردووە”.

لە مانگی ئازاری 2020دا، کەشتیی گەشتیاریی Ruby Princess کە ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنای تێدابوو گەیشتە بەندەرەکانی ئوستورالیا، بەهۆی ئەوەی تیمی کەشتیوانییەکە حاڵەتەکەیان شاردەوە سەرنشینە تووشبووەکان گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 600 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە ژمارەیەش 28 کەسیان مردن.

بابەتی پێشتر

مێسی: هەموو شتێک بەدەست خودایە

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share