عێراق.. سەدرییەكان ئەمڕۆ و سیستانییەكان سبەینێیان كردە جەژن

موقتەدا سەدر، پێچەوانەی سیستانی، لەگەڵ ئێران و سوننەكانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممەی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

سەدر شەوی ڕابردوو تویتێكی كردووە، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی لە موسڵمانان كردووە، بەتایبەت گەلانی فەڵەستین و عێراق.

دیاریكردنی ئەمڕۆ وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لەلایەن موقتەدا سەدرەوە، لەكاتێكدایە، پێشتر عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق ئەمڕۆی وەك تەواوكەری مانگی ڕەمەزان ناوبرد و سبەینێ هەینیی كردە یەكەم ڕۆژی جەژن.

بۆیە لە بەغدا و شارە شیعییەكانی عێراق، شیعەكان بوون بە دوو بەشەوە، لایەنگرانی سەدر ئەمڕۆیان كردە یەكەم ڕۆژی جەژن، بەڵام ئەوانەی گوێ بۆ سیستانی دەگرن، ئەمڕۆ بەڕۆژوون و سبەینێ جەژن دەگێڕن.

جیاواز لە زۆربەی ساڵانی ڕابردووش، ئەمساڵ ئێران لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ئیسلامی ئەمڕۆی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

بابەتی پێشتر

حکومەتی ئیسرائیل ترسی لە شەڕی ناوخۆی جووەكان و عەرەبەكانی وڵاتەكە هەیە

بابەتی دواتر

چێڵسی پاداشتی توخێل دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
زیاتر ببینە

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: حکومەتی عێراق و هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی هەلی کار بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئاشکرایدەکات، هەریەکە لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم پابەندنین بە تەرخانکردنی 5% ی دامەزراندن…
Total
0
Share