چێڵسی پاداشتی توخێل دەداتەوە

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە بە بۆندێکی نوێ پاداشتی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەکە بداتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “بی بی سی” بەریتانی، بەڕێوەبەرانی بلوزی لەندەن بڕیاریانداوە لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی تۆماس توخێلی ڕاهێنەر بکەن، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی سێ وەرزە، واتا کۆی ماوەی کارکردنی لە یانەکە بۆ چوار ساڵی دیکە زیاددەکات.

توخێل لە کانونی دووەمی 2021وە جێگەی فرانک لامپاردی گرتووەتەوە و پۆستی ڕاهێنەری چێڵسی بەدەستهێناوە.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە لە ماوەی پێنج مانگدا توانیویەتی یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی چوارەم بەرزبکاتەوە، هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش بە یاری کۆتایی گەیشتووە.

لەپای دەستکەوتەکانی ئەم وەرزە و هەوڵەکانی لە وەرزەکانی داهاتوو، سەرۆکایەتی یانەی چێڵسی هەوڵدەدەن بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی، موچە و ئیتیازاتی زیاتر و باشتری بۆ تەرخانبکەن.

بابەتی پێشتر

عێراق.. سەدرییەكان ئەمڕۆ و سیستانییەكان سبەینێیان كردە جەژن

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە و چێڵسی تاووتوێی ئاڵوگۆڕی دوو یاریزان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share