(ڤیدیۆ) تۆتنهام بەرامبەر برێنتفۆرد یەکسانبوو

یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، یاریی هەفتەی (17)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر برێنتفۆرد ئەنجامدا و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (17)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی برێنتفۆرد لە یاریگای “گریڤن پارک” میوانداریی تۆتنهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سپێرز” لە خولەکەکانی 65 و 71 لەلایەن هاری کەین و پیێر ئیمێل هۆیبێرگەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی برێنتفۆرد لە خولەکەکانی 15 و 54 لەلایەن ڤیتالی جانێلت و ئیڤان تۆنی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، تۆتنهام بە 30 خاڵەوە چووە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی برێنتفۆرد بە 20 خاڵەوە چووە پلەی نۆیەم.

بابەتی پێشتر

لە شارێكی ئەمریكا بۆری بەستوویەتی و داوا لە دانیشتووان كراوە ئاو گەرمبكەن

بابەتی دواتر

دەستپاكیی كەركوك بانگێشتی دوو بەرپرسی شارەكە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share