ڕۆناڵدۆ: من بریکاری یاریزانان نیم، بەڵام یاریزانی دیکە دەکڕین

ئەفسانەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە یانەی نەسڕی سعوودی هێشتا دەرگای گواستنەوەکانی دانەخستووە و یاریزانی دیکەش دەکڕن.

کریستیانۆ لە میانی ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدا و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە.

“بێگومان پێکهاتەکەمان بە یاریزانی نوێ دەوڵەمەند دەکرێت. هیچ لە بارەی یاریزانە داواکراوەکانەوە نازانم، چونکە میدیاکان ڕۆژانە 10 بۆ 15 ناو بە یانەی نەسڕەوە دەبەستنەوە.”

 

“ئۆتاڤیۆ بەستراوەتەوە بە یانەی نەسڕەوە، هیچ لەوبارەیەوە نازانم، چونکە من بریکاری یاریزانان نیم تاوەکو لەبارەی هەواڵی گواستنەوەی یاریزانانەوە وەڵام بدەمەوە.”

 

“ئایا ئۆتاڤیۆ پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە؟ نەخێر ئەوە ڕاست نییە، ڕۆژانە هەواڵم بەرچاو دەکەوێت گوایە نەسڕ 10 یاریزانی لە ڕۆژێکدا کڕیوە و لەکۆتاییدا هیچ شتێک بەو جۆرە ڕوونادات.”

 

“یانەی نەسڕ بە دڵنیاییەوە یاریزانی نوێ دەکڕێت، بەڵام هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا ئاشکرادەکرێت.”

 

“وەک لە پێشوودا وتوومە، خولی سعوودیە بەردەوام لەبەرەوپێشچووندایە و لە داهاتووشدا زیاتر گەشەدەکات، خولەکە دەبێتە خولێکی بەچێژ و کێبڕکێکاری.”

 

“با ئێمەش وەک یاریزانان ئەوپەڕی ئامادەکاری بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی خولی سعوودیە، بەتایبەت لە سەرەتای وەرزەوە کە خولەکە دەستپێدەکاتەوە و هەموو چاوەکانی لەسەرە.”

 

“دەمەوێت لە یارییە دۆستانەکاندا بەشداری بکەم، دەمەوێت بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ یاری بکەم و گۆڵ تۆماربکەم.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکار چییه‌؟ ئالڤێس په‌یوه‌ندی به‌ ڕاهێنانه‌کانی ساوپاولۆوه‌ ناکاته‌وه‌

ئه‌ستێره‌ی ناوداری به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، دانی ئالڤێس په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوپاولۆی به‌رازیلی پچڕاندووه‌ و ئاماده‌نییه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌…
زیاتر ببینە

زامپارینی: کوفرە دیبالا سەرەکی نەبێت، دەبوو ئامۆژگارییەکەی من بەهەند وەربگرێت

ماوریزیۆ زامپارینی، سەرۆکی پێشووی یانەی پالێرمۆ و بزنسمانی ئیتاڵی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەنجامدەدات. کەسایەتییە ناودارەکەی…
Total
0
Share