پەروەردەیەک فۆڕمی وانەبێژی دابەشدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، پێویستیان بە وانەبێژی یەدەگە بۆ چەند پسپۆڕییەک و لەو چێوەیەشدا فۆرم دابەشدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، “پێویستمان بە وانەبێژی یەدەگە لە دەرچوانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەت، بۆ پسپۆڕییەکانی (وەرزش، باخچەی منداڵان، پەروەردەی تایبەت)، کۆلێژی هونەرەجوانەکان، پەیمانگەی هونەرە جوانەکان، پەیمانگەی هونەرە جوانەکان پسپۆڕی میوزیک”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”فۆڕمی وانەبێژی لە 2-11-2022 دابەشدەکرێت و تا  6-11-2022 بەردەوام دەبێت، لەدوای ئەو بەروارە هیچ فۆڕمێک وەرناگیرێتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “مەرجە ئەو کەسەی فۆڕم پڕدەکاتەوە، دانیشتووی سنووری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: رێکاری خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنین

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ رێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنین”. وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەڵێت، دوای تاوتوێکردن…
Total
0
Share