وتەبێژی كازمی: هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكان

لیوا یەحیا ڕەسوڵ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگییان هەیە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی حكومەتی ناوەند.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لەڕێی زانیاریی هەواڵگری چەندین پڕۆسەی سەربازی لەو ناوچانەی دەكەونە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سەر بە حكومەتی ناوەند ئەنجامدراوە.

وتیشی، “لەگەڵ پێشمەرگە (پاسەوانی هەرێم) هەماهەنگیی هەیە” بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان هەردوو هێزەكە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردن بەردەوامە بۆ شوێنكەوتنی گروپی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە و دەخوازن لە ئایندەدا كۆتایی بەو بۆشاییانە بهێنن.

لێدوانی وتەبێژەكە لەكاتێكدایە ماوەیەكە پاشماوەی چەكدارانی داعش ناوبەناو لە كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هێرشی لەناكاو ئەنجامدەدەن.

دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئاشكرایكرد، لیژنەی هونەری پێكهێنراوە كار لەسەر گرێدانی چەند كۆبوونەوەیەك لەو بارەیەوە دەكات.

دوپاتیشیكردەوە كە لەڕێی گفتوگۆی ستراتیژییەوە “سەركەوتووبوون” لە گۆڕینی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕكەرەوە بۆ هێزی ڕاهێنان.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 1100 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

حكومەت ڕاپۆرتی چاكسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share