ئەگەر یەکسانبوون لە لالیگا ڕووبدات، کێ دەبێتە پاڵەوان؟

یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە لە کێبڕکێیەکی بەهێزدان و ئەگەر هەیە لە کۆتایی وەرزدا ژمارەی خاڵەکانیان هاوتا ببێتەوە.

لەم وەرزەدا 2020/2021 یانەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا 35 یارییان ئەنجامداوە و تەنها سێ ڕوبەڕووبوونەوەیان ماوە بۆ گەیشتن بە کۆتایی.

ئەتلەتیکۆ مەدرید تاوەکو ئێستا بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندیدایە، بەدوایدا یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئیشبیلیە دێن کە هەریەکەیان خاوەنی 75 خاڵن.

ئەگەر بێتو ئەستێرەکانی سیمیۆنی لە کۆتا سێ یارییدا یەکسانبوونێک و سێ بردنەوە تۆماربکەن، لە بەرامبەردا ڕیاڵ و بارسا سەرجەم یارییەکانیان ببەنەوە، ژمارەی خاڵەکانی هەرسێ یانە دەگاتە 84 خاڵ، واتا هاوتا و یەکسانی یەکدی دەبنەوە.

پرسیارەکە ئەوەیە: لەم حاڵەتەدا، لە حاڵەتی یەکسانبوونی ژمارەی خاڵەکانی تیپی یەکەم و دووەم و سێیەم لە خولی ئیسپانیا چی ڕوودەدات؟ یاخود بە چ ڕێسایەک کاردەکرێت؟

بەپێی ڕێسا کارپێکراوەکانی فیدراسیۆن و ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا، لە ئەگەری یەکسانبوونی خاڵەکانی نێوان دوو یانە و زیاتر، ڕاستەوخۆ پەنا بۆ ڕوبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکان دەبرێت، لەم بارەشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتە پاڵەوان، چونکە لە بەریەککەوتنە ڕوبەڕووەکاندا بەرامبەر بارسا و ئاتلەتی باڵادەستە.

ئەگەر لە ڕوبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکاندا هاوتابوون، پەنا بۆ ڕێژەی گۆڵەکان لە ڕوبەڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکان دەبردرێت، ئەگەر دیسانەوە یەکسانبوون پەنا بۆ تۆماری گۆڵ دەبردرێت بە درێژایی وەرز.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share