بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک لە شێخان کوژرا

ئێوارەی ئەمرۆ 9ی ئایار ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە لەگوندێکی قەزای شێخان شەڕ دروستبووە و  پیاوێک کوژراوە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک، بە تۆری میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “ئەمرۆ کاتژمێر7:30 ی ئێوارە لە گوندی (تارق حرب) لە سنوری قەزای شێخان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێکی تەمەن 40ساڵی بەڕەگەز عەرەب کوژرا “.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک وتیشی ، دوای شەڕەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتونەتە شوێنی تاوانەکە و بکوژەکە دەستگیرکراوە.

لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، لە ناحیەی کەڵەچی سەربە قەزای شێخان، دوو هاوسەر کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوو.

بابەتی پێشتر

ڕۆما 5-0 کرۆتۆنی

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی کەربەلا بەشێک لە کونسوڵخانەی ئێرانیان سوتاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی پشوو راگەیەندرا

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پشووی فەرمییە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری…
Total
0
Share