مستەفا کازمی: لیژنەیەک دەستبەکاربووە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەک کاری خۆی دەکات بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و ئەو ڕێککەوتنەش لەبارەی بەشی هەرێمەوە کرا ڕێککەوتنێکی باشبووە.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان ڕایگەیاند، “ئێستا پەیوەندی نێوان بەغداد و هەرێم لە سەردەمی زێڕینیدایە و هەماهەنگی باش هەیە لە نێوان هەردوولادا”.

کازمی لەبارەی ڕوداوەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕایگەیاند، “بەم نزیکانە بڕیار لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانە دەدرێت و تا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان بارەگاکانیان وەردەگرنەوە”.

لەبارەی دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەوە، مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە، لە پێناو عێراقییەکاندا بوو، من هیچ کاندید و لیستێکم نییە و کاندید نیم، پشتگیری لە هیچ کەسێکیش لە هەڵبژاردندا ناکەم”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر هێرشی تورکیا بۆسەر سنورەکانی هەرێم وتی “ئێستا خەڵکی گوندەکان بەهۆی ئەو پێکدادانانەوە قوربانین، ئێمە هەوڵی تەواو دەدەین بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە، هاوکات هەوڵدەدەین چارەسەری هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکەین لەو سنورانە و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزینەوە”.

بابەتی پێشتر

نوێنەری حکومەت لە تاران: هەواڵی بەشداریی دژە تیرۆر لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا دروستکراوە

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 3-0 بەلەد وەلید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
زیاتر ببینە

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووە

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا. بەپێی ڕۆژژمێری…
Total
0
Share