(ڤیدیۆ) یەکسانبوونی بارسا و ئەتلەتی تۆپی لالیگای هەڵدایە یاریگای ڕیاڵەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 35ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووەوە و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکادا کێشا.

بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بەبێ گۆڵ یەکدانبوون کۆتاییهات.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی باڵادەستبوون و توانیان چەندین هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنن، لە تایمی دووەمیشدا کەتەلۆنییەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، بەڵام هیچ یەکێک لە دوو جەمسەرە زەبەلاحەکە سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

https://streamable.com/quvga2

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 77 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، لەبەرامبەردا بەرشلۆنە بە 75 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوون.

بەگشتی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید بوو، کە بە 74 خاڵەوە و بەشێوەیەکی کاتیی دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، لە ئەگەری بردنەوەی ڕوبەرووبوونەوەی ئیشبیلیە، زەبەلاحەکەی مەدرید جارێکی دیکە لوتکەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لەسەر سزای بەندکراوانی بادینان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

سپیزیا 1 - 4 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا بلیتی مۆندیالیان بڕی و هۆڵه‌ندا چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌…
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share