میدیاکانی ئێران: تاران بۆردومانکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تاران، ئەسفەهان و شیراز بیسترا و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، چەند دامەزراوەیەکی ئەتۆمیمان کردە ئامانج.

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هۆشدارییدا لە دەستپێکردنی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر تاران، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوچە جیاوازەکانی پایتەخت، لەوانە (شەهرەک غەرب، سەعدات ئاباد، پووناک، ئێکبەتان و چیتگار) بیستراوە.

دەشڵێت، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی تاران چالاککراوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران، کەمێک پێش ئەو رووداوە، لە هەریەکە لە شارەکانی ئەسفەهان و شیرازیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە. لەوبارەیەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەو تەقینەوانەدا، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هێشتا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانوستان بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکە هێشتا بڕیاری بەشداریکردنی لە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، نەداوە. ئیسماعیل بەقائی،…
زیاتر ببینە

مەسعود پزیشکیان: دانوستانەکانی رۆژانی رابردوو ئاماژەی دڵخۆشکەری تێدایە

سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی دڵخۆشکەریان تێدابووە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری خۆی…
Total
0
Share