ناوبژیوانی فاینەڵی “کۆپا” بەدڵی مەدریدە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانانی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای بۆ وەرزی 2022/2023 ئاشکراکرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، خوسێ ماریا مارتینێزی ناوبژیوانی ڕاسپاردووە سەرپەرشتیی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بکات، هەروەها ڕائول مارتینێز و خوسێ ئێنریکی پێرێزی وەک ناوبژیوانانی یاریدەدەر (لاین مان)، و سانتیاگۆ خایمی و دیێگۆ سڤیلای وەک ناوبژیوانانی تەکنۆلۆژیای (ڤار) دەستنیشانکردووە.

خوسێ مارتینێز لە جامی سوپەری ئیسپانیا دوو یاریی ڕیاڵ مەدریدی بەڕێوەبردووە، لە هەردوو یارییەکەدا یانەی شاهانە براوەبووە.

ڕیاڵ لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا بەسەر پشتی بەرشلۆنەدا بازیدا و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاریی کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئۆساسونا دەبێتەوە، کە ئەتلەتیکۆ بلباوی لە جامەکە کردووەتە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

ئەم وەرزەی ئالکانتارا کۆتاییهات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە گەرمایەکی پێوانەیی دەدات لەمساڵدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس لەبارەی پێرلۆوە بڕیاریدا

یانەی یوڤانتۆس لە کۆتایی وەرزدا لە بارەی بەردەوامبوون، یاخود ماڵئاواییکردنی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەرەوە بڕیاردەدات. بەڕێوەبەری وەرزشیی بیانکۆنێری، فابیۆ…
Total
0
Share