لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: قەرزەکانی سەر عێراق ساڵی 2048 تەواو دەبن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ئاشکرای کرد کە قەرزەکانی ئێستای سەر عێراق ژمارەیەکی ڕاستەقینەوە و وردییان لەبەردەستدانییە، بەڵام بەپێی سارەزایەن تا ساڵی 2048 قەرزەکان کۆتاییان دێت.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق مازن فەیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ ئامارێکی دروستی ژمارە و قەبارەی قەرزەکانی سەر عێراقمان لەبەردەستدانییە، تاوەکو بتوانین کاتی کۆتاییهاتنی دیاریبکەین.

وتیشی، “بەپێی ئەو مەزەندەیەی پسپۆڕان کردوویانە بۆ قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر عێراق دەکرێت لە ساڵی 2048دا کۆتاییان پێبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لیژنەی دارایی بەرهەڵستیدەکات لە قەرزکردن  لەکاتێکدا شوێنگرەوەی ئەو قەرزانە هەبێت وەکو نەوت یان کەمکردنەوەی خەرجییەکان، وتیشی، “هەڵەیە پشتببەستین بە قەرزکردن”.

جەختیکردەوە لە گرنگیی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی داهات لەپێناو دانەوەی قەرزەکان، نەک تەنها پشتببەسترێت بە قەرزکردن، وتیشی، “لە ڕاستیدا ئێستا بە کردار هیچ هەوڵ و هەنگاوێکی کرداریی نابینین بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ و گەشتیاری”.

 

 

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆری عێراق كوژرانی سێ سەركردەی داعشی لە دەوروبەری بەغداد ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق: حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە

وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایدەگەیەنێت، “حکومەت هەوڵیداوە مەترسیی جەنگ لەسەر عێراق دووربخاتەوە”. لەبارەی ئەو جەنگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share