یەكەمجارە لە نۆ مانگی ڕابردوودا.. نەوت 51 دۆلارى تێپەڕاند

لە 52 دۆلار نزیكبووەتەوە

نەوتی خاو بەرزترین نرخی نۆ مانگی ڕابردووی تۆماركرد، ئەمەش پاش كەمبوونەوەی عەمبارەكانی نەوت لە ئەمریكا و پێشبینییەكان دەربارەی بەرەوپێشەوەچوون لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە پرسی كۆرۆنادا.

كاتژمێر 08:54ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی كانونی یەكەم بەكاتی كوردستان نرخی نەوتی خاوی برنت بەڕێژەی 1.00% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 51.60 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، خامی تەكساسیش بەڕێژەی 1.07% بەرزبوەوە و گەیشتە 48.33 دۆلار.

بەمەش هەردوو جۆرەكەی نەوت بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

ئیدارەی زانیارییەكانی وزە ئاشكرایكرد، عەمبارەكانی نەوتی ئەمریكا پێشبینییەكانی تێپەڕاندووە كە دەربارەی كەمبوونەوە بە بڕی 1.9 ملیۆن بەرمیل بوو، ئەمەش یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە.

هەروەك ویلایەتە یەكگرتووەكان هەڵمەتەكانی بۆ پێشكەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا چڕتركردوەتەوە و ئەمەش بووەتە یەكێكی دیكە لە هۆكارە پاڵنەرەكانی بەرزبوونەوەی نەوتی خاو لە جیهاندا، لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوەوە كوتان بە ڤایرۆسەكە لە بەشێكی دیكەی وڵاتانی جیهان و لەپێشیانەوە بەریتانیا دەستیپێكردووە.

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا و بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای كۆرۆنا و ئەو نیمچە پەككەوتنەی زۆربەی كەرتەكانی ئابوری لە سەرتاسەری جیهاندا گرتەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕادەیەكی زۆر دابەزی و هەر بەرمیلێك لە نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

وەك هەوڵێكیش بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە و بەرزكردنەوەی نرخی نەوت، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) ڕێككەوتنێكی لەنێوان ئەو وڵاتانەدا ئیمزاكرد بۆ کەمکردنەوەی بڕی نەوتی هەناردەکراو، بەڵام ئەو ڕێگەچارەیەش نەیتوانی كۆتایی بە قەیرانەكە بهێنێت و تائێستاش نرخی نەوت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ئاستێكی نزمدا ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لەمەودوا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراقدا دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، تاوەکو پێنج مانگی دیکەش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی نابێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

  ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
Total
0
Share