میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت، دەستپێدەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بە هەمان شێوەی دانوستانەکانی پێشوو، دانوستانی خولی چوارەمیش بە ناڕاستەوخۆ و بە نێوەندگیریی عومان ئەنجامدەدرێت.

پێشتریش ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران رایگەیاند، کاردەکەین بۆ رێکخستنی خولی چوارەمی دانوستان لەگەڵ تاران، لەم هەفتەیەدا.

لای خۆیشیەوە فاتمە موهاجەرانی، وتەبێژی حکومەتی ئێران وەڵامی ویتکۆفی دایەوە و وتی، “ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ دانوستانەکاندا نییە، چاوەڕێی راگەیاندنی وەزیری دەرەوەی عومان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share