توركیا: لە دۆسیەی ئاو ڕێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ عێراقدا دەكەین

باڵیۆزی توركیا لە نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بەمنزیكانە لەگەڵ عێراق لەسەر دۆسیەی ئاو دەگەنە ڕێككەوتنێكی نوێ، ناهێڵن كەمبارانیی ئەمساڵ، لە هاویندا گرفت بۆ عێراق دروستبكات.

محەمەد كۆجوك، باڵیۆزی توركیا لە نەینەوا ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەكرد، دۆسیەی ئاو پرسێكی گرنگی نێوان عێراق و توركیایە و ماوەیەكی زۆرە كاری لەسەردەكرێت و چەند هەنگاوێكی باش نراوە لەو بوارەدا.

باڵیۆزەكەی توركیا، دەربارەی كێشەكانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە لەسەر پرسی ئاو دەڵێت، “توركیا نە دەستبەرداری گەلی عێراق بووە و نەدەستبەرداریشی دەبێت، لەم نزیكانەشدا دەگەینە ئەنجامێكی نوێ لەبارەی ئەو پرسە”.

كۆجوك باسی لەوەشكرد، وەفدێكی شارەزای توركی لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی ئاو، سەردانی بەنداوی موسڵ دەكات.

پرسی گلدانەوە و كەمیی ئاو كێشەیەكی چەند ساڵەی نێوان عێراق توركیایە، ساڵانە بەهۆی گلدانەوەی ئاو لە ڕووبارەكانی دیجەلە و  فورات، عێراق توشی گرفتی كەمئاوی دەبێت.

توركیا، جگە لە عێراق، ئاوی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاش گرتووەتەوە و گرفتی ئاوی بۆ دروستكردوون.

بابەتی پێشتر

چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ بەکوێ دەگات؟

بابەتی دواتر

بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ مستەفا کازمی دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
Total
0
Share