نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق و فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، یەكێكیان چەكدارەكانی سەدر بە هەوڵی كوشتنی تۆمەتباردەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، چەكدارانی سەرایا سەلام هەوڵی تیرۆركردنیان داوە. كەمێك لەمەوبەر خەشان لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا وردەكاریی ڕووداوەكەی گێڕایەوە و وتی، بە “بی كەی سی” هەوڵی كوشتنی دراوە.

باسم خەشان دەڵێت، كاتێك لەگەڵ دوو ئامۆزایدا برایەكیان بردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لە شارۆچكەی عفەچ لە سنووری دیوانییە، چەند چەكدارێكی سەرایا سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر بە تێڵا و “بی كەی سی” هێرشیانكردووەتە سەری و هەوڵی كوشتنیان داوە.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، چەكدارەكان تەقەیانكردووە و بە تێڵا پەلاماریانداوە، بەڵام یەكێك لە پاسەوانەكانی لەگەڵدا بووە و تەقەیكردووە و بەو هۆیەوە كۆتایی بە هێرشەكە هاتووە.

پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دیوانییە ڕایگەیاندبوو، چەند كەسێك بە تێڵا پەلاماری باسم خەشان-یان داوە و میدیای عێراقی ڤیدیۆی بەشێك لە پەلاماردانەكەی بڵاوكردەوە.

هەر ئەمشەو بەشێك لە میدیای عێراقی و چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایانگەیاند، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هەوڵی تیرۆركردنی فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دراوە.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی دەکات لە دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگە سیاسییەکان

بابەتی دواتر

سليَمانى.. لە ماوەی مانگێكدا 134 شوێن سزادراون و 21ی دیكەش داخراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share