خێزانی گلایزەرس بە بۆندێکی هەژێنەر هاندەرانی یونایتد ئاشتدەکەنەوە

خاوەنداریەتی یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەکانیان بۆ کڕینی یەکێک لە باشترین هێرشبەرانی جیهان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا خاوەنداریەتی یانەی مانچستەر یونایتد “خێزانی گلایزەرس”، هەوڵەکانیان بۆ قایلکردنی هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەستپێکردووە، دەیانەوێت بە گواستنەوەی شێرەکەی ئینگلتەرا توڕەیی هاندەرانیان کپبکەنەوە.

گواستنەوەی کەین بۆ هەر یانەیەکی دیکە بڕی 100 ملیۆن پاوەندی پێویست دەبێت، سەرەڕای ئەوەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە دابینکردنی ئەو بڕە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بارگرانییەکی زۆر بۆ خێزانە ئەمریکیەکە دروستدەکات.

شکستی یانەی تۆتنهام لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی و ئەگەرەکانی بەشدارینەکردنیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو، هاری کەینی تەمەن 27 ساڵیان بێزارکردووە و یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە لە یانەیەکی گەورەتر دەست بە یاریکردن بکات.

یانەکانی مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن خواستیان لەسەر هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا نیشانداوە، بەڵام خێزانی گلایزەرس دەیانەوێت بەفەرمی لەڕێگەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یانەی تۆتنهام هەنگاوی بۆبنێن.

بابەتی پێشتر

دۆرتمۆند نرخی سانچۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

بابەتی دواتر

لەسەر دوای ناگیلسمان، بایرن چووەتە ناو هاوکێشەی ڤێرنەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share