وەزارەتی کاری عێراق: مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان هەیە

وەزارەتی کاری عێراق دەستیکردووە بە پێداچوونەوەی لیستی ناوی سودمەندان لە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و هەر کەسێك ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزی هەبێت مووچەکەی دەبڕێت.

محەمەد سائغ بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی نەینەوا رایگەیاند، وەزارەتی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ سەرقاڵی پێداچوونەوەی لیستی سوودمەندانی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییە و ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزیان هەیە مووچەکانیان دەبڕێت.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی یان ئۆتۆمبێلی تایبەت بە بیناسازیان هەیە.

بڕیارەکە لەو لانەیەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزیان هەیە دۆخی داراییان گونجاوە و پێویستیان بە هاوکاریی کۆمەڵایەتیی نییە.

بابەتی پێشتر

سەبارەت بە بڕوانامەی لەدایکبوون تەندروستیی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە کەرکوک ئاگر لە خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی کەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق بكات، باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ئەگەری سەردانەكەی ئاشكراكردووە، بێ…
Total
0
Share